سەردێڕ:

نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هات

AM:08:20:20/01/2024

1104 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ئاڵۆزیەکانی دەریای سورەوە تا ئێستاش نرخی نەوت بەردەوام ناجێگیرە، بەگوێرەی پێنوێنی جیهانی نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٨ دۆلار و ٥٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە رۆژی رابردوو نرخەکەی ٤١ سەنت دابەزیوە ، تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵەش نرخەکەی بەردەوام لە ناجێگیریدایە.


ئەمڕۆ شەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٧٣ دۆلار و ٤١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت نرخەکەی تارادەیەک بە جێگیری ماوەتەوە بەراورد بە رۆژانی رابردوو.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا پەیوەندی بە ئاڵۆزییەکانی دەریای سورەوە هەیە کە بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆسەر بنکە سەربازییەکانی گروپە چەکداریەکان لە یەمەن بە رێژەی ٤٪ نرخی نەوتی بەرزکردووەتەوە.














گەلەری