سەردێڕ:

نرخی نەوت بەردوامە لە بەرزبوونەوە

AM:08:11:19/01/2024

1204 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوە رێکخراوی ئۆپیک پلەس بەرزبوونەوەی خواستی لەسەر نەوت ئاشکراکرد نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هات و لە ئێستاشدا بەگوێرەی پێنوێنی جیهانی نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٨ دۆلار و ٩٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە گۆڕانکارییەکانی رۆژانی رابردوو نرخەکەی ٨٢سەنت بەرزبووەتەوە تا کاتی ئامەدە کردنی ئەم هەواڵەش نرخەکەی بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.


ئەمڕۆ هەینی نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٨٤ دۆلار و ١٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنی نرخەکەی دۆلارێک بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا پەیوەندی بە ئاڵۆزییەکانی دەریای سورەوە هەیە کە بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆسەر بنکە سەربازییەکانی گروپە چوکداریەکان لە یەمەن بە رێژەی ٤٪ نرخی نەوتی بەرزکردووەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک پڵەس) رۆژی چوارشەممە چاوەڕوانییەکانی خۆی بۆ گەشەسەندنی خواستی جیهانی لەسەر نەوت تا رادەیەک بەبەرزی دەمێنێتەوە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤ـدا.













گەلەری