سەردێڕ:

بانکی ناوەندی چەند رێکارێکی نوێ بەرامبەر نوسینگەکانی حەواڵە دەگرێتە بەر

PM:04:10:18/01/2024

9176 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی رایگەیاند، بەشێوەیەکی زنجیرەیی لەمساڵدا کۆتایی بە حەواڵەی ناوخۆیی و دەرەکی دەهێنن و هیچ نوسینگە و بانکێک ناتوانێت حەواڵە ئەنجامبدات و پێویستە بگەرێنەوە بۆ بانکی ناوەندی. دەشڵێت " هەر بانکێک بیەوێت حەواڵە ئەنجامبدات پێویستە خۆی تۆمار بکات و تۆمارەکانی رادەستی بانکەکەمان بکاتەوە".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە گوێرەی نوسراوێک کە دەست دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی کەوتووە تێیدا هاتووە، گوێرەی یاسای ژمارە پێنجی ساڵی ٢٠٢٤ بانکی ناوەندی بۆ رێگەگرتن لە سپیکردنەوەی دراو هەموو مامەڵەکردنێکی ناوخۆیی حەواڵەکردنی دۆلار و دراوەکانی تر کە لە رێگەی بانک و نوسینگەکانەوە دەکرێت رادەگرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەر بانکێک بیەوێت حەواڵە ئەنجامبدات پێویستە سەرەتا زانیاریی خشتەی حەواڵە و تۆمارەداراییەکانی سێ ساڵی رابردووش لەگەڵ ئەمساڵدا ئامادەبکات و پلانەکانیشیان سەبارەت بە رێگەگرتن لە سپیکردنەوەی پارە بخاتەروو بۆ بانکی ناوەندی و نێودەوڵەتی.

باسی لەوەش کرد، هەژمارێکی تایبەت لە سیستمی بانکی سویفت بکاتەوە کەتایبەتە بە مامەڵەداراییەکان لەژێر ناوی بانکی ناوەندی عێراقدا و ئەستۆپاکی تۆمارە داراییەکانیشی لە ناوەندی دارایی بانکەکان (Banker almanac) ئەنجامبدات و تەواوی زانیارییەکانیش تۆماربکات بەپێچەوانەوە ناتوانێت هیچ مامەڵەیەکی حەواڵەکردن ئەنجامبدات.

هاوکات ئەوەشی خستەروو، پێویستە بەشداری لە رێکخراوی بانکە بازرگانییەکان ( BAFT) بکات کە تایبەتە بە رەهەندەکانی حەواڵکردن و سیستمی حەواڵەی دەرەکی.دەشڵێت، " هەربانکێک پێویستە رێژەیەک لە حەواڵەکردن دیاری بکات کە ساڵانە رێژەیەک حەواڵە دەکات بۆرێگەگرتن لە چوونە دەرەوەی حەواڵەی زیاتر".

جەختی لەوەش کردەوە، بڕیارەکانی بانکی ناوەندی سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە حەواڵەی نوسینگەکان لە رۆژی ٣٠ـی ٦ـی ئەمساڵ دەچنە بواری جیبەجیکردنەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی هاوکارییەکانی بانکی نێودەوڵەتی لە گەشەپێدانی ئابووری و سندوقی بانکی ناوەندی لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکەکە کۆبووەوە. دەشڵێت " هەموو رێگایەک بۆ چاکسازی لە سیستمی بانکیدا دەگرینە بەر".













گەلەری