سەردێڕ:

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی چەند دۆلاری خستووەتە بازارەوە؟

PM:12:58:18/01/2024

1388 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی رایگەیاند، لە فرۆش و خستنەڕووی ئەمڕۆدا زیاتر لە ٢١٥ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە و لەو رێژەیەش زیاتر لە ١٢ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاشبووە وبە تێکراش لەم هەفتەیەدا زیاتر لە ٨٠ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.


ئەمڕۆ پینجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق لە سەکۆی ئەلیکترۆنی خستنەرووی دۆلار رایگەیاند، لە میانەی خستنەرووی دۆلار بە نرخی فەرمی بە تێکڕا ٢١٥ ملیۆن و ٩٢٠ هەزار و ٢٥١ دۆلاری فرۆشتووە و لەو رێژەیەش ١٢ ملیۆن و ١٦٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاشبووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەمەبەستی دابینکردنی دۆلار بە نرخی فەرمی و ئەنجامدانی مامەڵە بازرگانییەکان ٢٠٣ ملیۆن و ٧٦٠ هەزار و ٢٥١ دۆلاری بە نرخی هەزار و ٣١٠ دینار بۆ هەر دۆلارێک بەشێوەی حەواڵە فرۆشتووە.

پێشتر بانکی ناوەندی بڵاویکردەوە، لە یەکەم فرۆشی ئەمساڵدا زیاتر لە یەک ملیار و ٩٠ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە و لەو رێژەیەش ١٠.٧٪ بەشێوەی کاش بووە.













گەلەری