سەردێڕ:

نرخی دۆلار دابەزی

AM:09:44:18/01/2024

25380 جار خوێندراوەتەوە

لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بەکاتی کردنەوەی بازاڕ لە دوێنێدا نزیکەی هەزار دینار دابەزیوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٥١ هەزار و ٧٥٠ دینار، لە کاتێکدا دوێنێ لەکاتی کردنەوەی بازاڕ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بوو بە ١٥٢ هەزار و ٦٠٠ دینار، بەوەش ١٠٠ دۆلار ٨٥٠ دینار دابەزیوە.

هاوکات لە ماوەی ١٠ رۆژی رابردوودا بەرزترین نرخی دۆلار بەرامبەر بووە بە ١٥٤ هەزار و ١٠٠ دینار و نزمترین نرخی دۆلاریش بەرامبەر بووە بە ١٥٠ هەزار و ٩٥٠ دینار.

پێشتر بانکی ناوەندی رایگەیاند، لە یەکەم هەفتەی فرۆشی ئەمساڵدا زیاتر لە یەک ملیار و ٩٠ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە و لەو رێژەیەش ١٠.٧٪ بەشێوەی کاش بووە و بەراورد بە هەفتەی یەکەمی ساڵ ٤٠ ملیۆن دۆلار فرۆشی کاش زیاتر بووە.













گەلەری