سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی خۆیدایە

AM:08:04:18/01/2024

1004 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوە رێکخراوی ئۆپیک پلەس بەرزبوونەوەی خواستی لەسەر نەوت ئاشکراکرد نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هات بە رێژەی٠.٢٨٪ و لە ئێستاشدا بەگوێرەی پێنوێنی جیهانی نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٨ دۆلار و ١٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە گۆڕانکارییەکانی رۆژی رابردوو نرخەکەی یەک دۆلار بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٧٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخەکەی نزیکی دۆلارێک بەرزبووەتەوە.

هاوکات، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا پەیوەندی بە ئاڵۆزییەکانی دەریای سورەوە هەبوو کە بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆسەر بنکە سەربازییەکانی حوسییەکان لە یەمەن بە رێژەی ٤٪ نرخی نەوتی بەرزکردووەتەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە، بە گوێرەی پێنونێنی جیهانی نرخی نەوتی خاوی عێراق( بەسڕە) بەرێژەی ٢٪ بەرزبووەتەوە و نرخی هەر بەرمیلێک لە ئێستادا بە ٧٤ دۆلار و ٣٠ سەنتە و نرخی خامی بەسرەش بەرامبەرە بە ٧١ دۆلار و ٧٥ سەنت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک پڵەس) رۆژی چوارشەممە چاوەڕوانییەکانی خۆی بۆ گەشەسەندنی خواستی جیهانی لەسەر نەوت تا رادەیەک بەبەرزی دەمێنێتەوە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤ـدا.

عێراق لەگەڵ دەستپێکی ساڵدا و لە ئەنجامی پابەندبوون بە بڕیارەکانی کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس هەناردەی نەوتی بە رێژەی ٢٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە کەمکردووەتەوە و بەراورد بە پێنوێنی جیهانیش یەک دۆلار هەرزانتر دەفرۆشرێتەوە













گەلەری