سەردێڕ:

عێراق بوو بە ٧٤ـەمین ئەندامی بانکی ئەوروپا بۆ چاکسازی و گەشەپێدانی بانکەکان

PM:07:17:17/01/2024

1256 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ئەوروپا رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی پەرەپێدانی سیستمی بانکی و کەرتی تایبەت لەگەڵ سەرۆکی بانکی ئەوروپا بۆ کاروباری گەشەپێدانی بانک کۆبووەوە دوای ئەوەی رەزامەندی لەسەر درا وەک ٧٤ـەمین وڵاتی بەشداربوو لە سیستمی بانکی ئەوروپادا.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ئەوروپا بۆ گەشەپێدان و چاکسازی سیستمی بانکی لە راگەیەندراویکدا بڵاویکردەوە، عێراق لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٨ داواکاری بۆ بوون بە ئەندام لە بانکی ئەوروپا بۆ گەشەپێدان و چاکسازی بانکی پێشکەشکرد و لە رۆژی ١٦ـی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ـدا داواکەی قبوڵکراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئودێل رینۆ سەرۆکی بانکی ئەوروپا بۆ گەشەپێدانی بانکەکان پاش رەزامەندیدان لەسەر ئەوەی عێراق ببێتە ٧٤ـەمین ئەندامی بانکەکە و لە رۆژی ١٧ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

باسی لەوەش کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی هەنگاوەکانی عێراق کراوە کە لە ئێستادا دەتوانێت وەک ئەندامێکی ئەو بانکە سود لە سیستمی ئابووری و بانکی وڵاتانی بەشداربوو بەمەبەستی فراوانکردنی ئاستی ئابووری و بانکی ببینێت.

هاوکات، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی پەرەپێدانی سیستمی بانکی و کەرتی تایبەت سەردانی سویسرای کرد و لەمیانەی سەردانەکەشیدا لەگەڵ سەرۆکی بانکی گەشەپێدان وچاکسازی بانکی کۆبوەوە و تاوتوێی بە دیجیتاڵکردنی سیستمە بانکییەکانی عێراق کراوە.













گەلەری