سەردێڕ:

بانکی جەی پی مۆرگان سێ هەژماری نوێ بۆ بانکەکانی عێراق دەکاتەوە

PM:04:17:17/01/2024

1480 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس چاوی بە سەرۆکی بانکی جەیپی مۆرگان بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەوت و تاوتوێیی فراوانکردنی ئاستی بەشداریکردنی بانکەکانی عێراقیان کرد لە سەکۆی ئەلیکترۆنی بانکەکەدا.


ئەمڕۆ چووارشەممە، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێرق بە مەبەستی فراوانکردن و کردنەوەی هەژماری بانکی تر بۆ بانکەکانی عێراق لەگەڵ خالد حوبڵا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ناوچەیی بانکی جەی پی مۆرگان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقادا کۆبووەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی هەماهەنگیەکان هەوڵە تەکنیکیەکانی نێوان بانکی ناوەندی و بانکی جەی پی مۆرگان بۆ گۆڕانکاری لە دراوی نەختینە بۆ دراوی دیجیتاڵی کرا.

باسی لەوەش کرد، عێراق بەردەوامە لە هەنگاوەکانی چاکسازی دارایی و بانکی بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت لە پەرەپێدان و گەشەپێدانی سیستمی بانکی و سندوقی نێودەوڵەتی عێراق لە رێگەی هەماهەنگییەکانی بانکی جەی پی مۆرگان.

لای خۆشییەوە، خالد حوبڵا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بانکی جەی پی مۆرگان بۆ کاروباری هەرێمی و باشوری ئەفریقا رایگەیاند، بانکەکە ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ هاوکاریکردن و هەماهەنگی کردن لە گەشەپێدانی بانکەکانی عێراق. دەشڵێت " وەک یەکەم هەنگاو سێ هەژماری نوێ بۆ سێ بانکی تری عێراق دەکرێتەوە بۆ دابینکردنی دۆلاری کاش".

ئەوەش لە کاتێکدایە، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی پەرەپێدانی سیستمی بانکی و کەرتی تایبەت لەگەڵ سەرۆکی بانکی ئەوروپا بۆ کاروباری گەشەپێدانی بانک کۆبووەوە. بانكی ئەوروپاش دەڵێت، پشتگیری له‌ سیستمی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی له‌ عێراق ده‌كەن.













گەلەری