سەردێڕ:

ئێران دوو بارەگای ئۆپۆزسیۆنی بەلوچەکانی لە پاکستان بۆردوومان کرد

PM:10:02:16/01/2024

3644 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، سوپای ئەو وڵاتە لە رێگەی مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە، دوو بارەگای ئۆپۆزسیۆنی بەلوچەکانی ئێرانی لە پاکستان بۆردوومان کردووە.


ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی بڵاوی کردەوە، ئێران دوو بارەگای ئۆپۆزسیۆنی بەلوچەکانی ئێرانی لە پاکستان بۆردوومان کردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، هێرشەکان لە رێگەی مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئەنجام دراون و دوو بارەگای ئۆپۆزسیۆنی بەلوچەکانی ئێران لە پاکستان بۆردوومان کراون.

لە بەرامبەریشدا، وەزارەتی دەرەوەی پاکستان رایگەیاند، بەرپرسی کاروباری ئێرانیان لە وڵاتەکەیان بانگهێشتی وەزارەتەکەیان کردووە.
راشیگەیاند، ئیدانەی ئەو هێرشەی ئێران دەکەن بۆ سەر خاکی وڵاتەکەیان کە بەهۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو هەر یەک لە ناوچەکانی بەستۆرە، پیرمام، مەلا ئومەر و ناوچەی کۆرنوش و شەقڵاوە و بنەسڵاوە و مەسیف و خەلیفان لەلایەن چەند موشەکێکەوە بۆردوومان کران و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و سوپای پاسدارانی ئێرانی بەرپرسیاریەتی خۆی لە هێرشەکان راگەیاند.

هاوکات، سوپای پاسدارانی ئێران راشیگەیاند، چەند ئامانجێکیان لە سنووری سوریا بۆردوومان کردووە.













گەلەری