سەردێڕ:

کەسێک بەهۆی خەون بینین بە ئاڵتونەوە گیانی لەدەستدا

AM:08:53:13/01/2024

20916 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی بەرازیل رایگەیاند، کەسێکی تەمەن ٧١ ساڵ دوای ئەوەی خەونی بەوەوە بینیوە کە لەژێر ماڵەکەیدا ئاڵتونێکی زۆر هەیە دەستی بە هەڵکردنی بیریک کردووە، بەڵام لە کاتی هەڵکەندنیدا بەهۆی رووداوەێکەوە گیانی لەدەستدا. دەشڵێن، "خەونی سامان بۆ ئەو پیاوە بەرازیلیە خەونی مەرگ بووە."


ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی هەواڵی برازیلیان نیوز بڵاویکردەوە، کەسێک بە ناوی دا سلیڤا- تەمەن ٧١ ساڵ دوای ئەوەی خەونی بەوەوە بینیوە کە ئاڵتونێکی زۆر لە ژێر ماڵەکەیدا شاراوەتەوە، بیرێک بە قوڵی ٤٠ مەتر هەڵدەکەنێت بۆ دۆزینەوەی ئاڵتونەکە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەنتۆنیۆ کۆستا کە هاوکاری ئەو کەسەبووە لەکاتی بەرزکردنەوەی ئەو قوڕ و ئاوەی کە لە بیرەکەدا بووە بەرزکەرەوەکەی لەدەست بەر بووەتەوە کە زیاتر لە ٥٠ کیلۆ قوڕ و ئاوی تێدابووە و بەهۆیەوە دا سلیڤا گیانی لەدەستدا.

باسی لەوەش کرد، لەکاتی گەیشتنی تیمەکانی فریاگوزاریدا و بەهۆی زۆری ئەو قوڕەی کە کەوتبووەوە ناو بیرەکە کە ٤٠ مەتر قوڵکرابوو دەستبەجی گیانی لەدەستداوە. دەشڵێن، "بە گوێرەی قسەکانی ئەندامانی خێزانەکەی دا سلیڤا خەونی سامان بۆی بووە خەونی مەرگ و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە."

ئەوەش لە کاتیکدایە، بە گوێرەی ئێن دی تی ڤی جیهانی، ساڵانە بەهۆی هەڵکەندنی بیرەوە دەیان کەس گیان لەدەستدەدەن کە بەشێکی کەمیان بە هۆکاری نادروست دەستیان بە هەڵکەندی بیرکردووە، بەتایبەت لە ناوچەکانی هندستان و بەرازیل و کۆڵۆمبیا.













گەلەری