سەردێڕ:

یەکێتی و پارتی جارێکی دیکە لەسەر پرسی هەڵبژاردن کۆبوونەوە

PM:01:20:09/07/2023

3272 جار خوێندراوەتەوە

شاندی یەکێتی کە بافڵ تاڵەبانی کەسی یەکەمی حزبەکە سەرۆکایەتی دەکات و شاندی پارتیش کە لەلایەن فازڵ میرانی به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سەرۆکایەتی دەکات کۆبوونەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەپێی زانیارییەکان هەڵبژاردن و کێشە داراییەکانی یەکێتی تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبێت.

دواین کۆبونەوەی پارتی و یەکێتی رۆژی ٢٦ـی حوزەیرانی ئەمساڵ بوو لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر بەڕێوەچوو لەو کۆبونەوەیەشدا بافڵ تاڵەبانی سەرۆکایەتی شاندی یەکێتی کرد، بەڵام هیچ کام لە سێ بارزانیەکە بەشداری کۆبونەوەکە نەبوون.

بەپێی زانیارییەکان، بافڵ تاڵەبانی و شاندی یەکێتی لەم کۆبونەوەیە و کۆبونەوەکەی مانگی رابردوش داواییان کردوە، یەکێک لە سێ بارزانییەکە واتە مەسعود بارزانی یان نیچیرڤان بارزانی یان مەسرور بارزانی بەشداری کۆبونەوەکە بن بەڵام ئەوان ئامادە نەبوون.

زانیارییەکان باسلەوەدەکەن، لە کۆبونەوەکەی رابردوو نێچیرڤان بارزانی گەشتەکەی بۆ ئەڵمانیا کردوەتە بیانوو، مەسرور بارزانیش رایگەیاندوە، بەهۆی کارەکانی حکومەتەوە بەشداری کۆبونەوەکە ناکات، هەرچی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتیشە، پێی وایە شاندەکەی یەکێتی لەو ئاستەدانین کە پێشوازییان لێ بکات.

لەم کۆبونەوەیەشدا، مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی کارە حکومییەکانیان کردوەتە هۆکاری پێشوازی نەکردن لە بافڵ تاڵەبانی و شاندی یەکێتی، مەسعود بارزانیش سورە لەسەر تێڕوانینەکانی بۆ ئاستی ئەندامانی شاندەکە، لە کاتێکدا بافڵ تاڵەبانی وەک کەسی یەکەمی یەکێتی سەرۆکایەتی شاندەکە دەکات.

پێشتریش چەند جارێک بافڵ تاڵەبانی سەردانی پیرمامی کرد بۆ کۆبونەوە لەگەڵ پارتی، بەڵام لە کاتەکان تردا خۆی وەک ناکۆک لەگەڵ ئەو حزبە نیشاندەدا.













گەلەری