سەردێڕ:

بانکی ناوەندی عێراق: دینار دراوی نیشتمانیيە و پێویست ناکات مامەڵە بە دۆلار بکرێت

PM:10:34:31/05/2023

1540 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، دینار دراوی نیشتمانییە و پێویست ناکات مامەڵەی بە دۆلارەوە بکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد یونس یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنان لە بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، سێ پاکێجی نوێیان بە ئامانجی سەقامگیر بوونی بەهای دۆلار و مامەڵەکردن بە نرخی فەرمی دۆلار خستوەتەڕوو.

ئاماژەی بەوەش کرد، فرۆشتنی نەختینەیی دۆلار لە پلاتفۆڕمی ئەلیکترۆنی دەستی پێکردووە و باسی لەوەش کرد، ئێستا بانکی ناوەندی عێراق کار بەو رێکارانە دەکات کە حەواڵەی دراو ئاسان دەکات.

وتیشی، هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ئەو بازرگانە بچوکانەن کە ناتوانن داغڵی ناو پلاتفۆڕمی کڕینی دۆلار ببن و ئەو کەسانە خواستیان لەسەر دۆلار بەرزکردووەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، هەموو لایەنەکان پاڵپشتی حکومەت دەکەن، بۆ رێگری کردنی لە کارە نایاساییەکان کە بە دۆلارەوە ئەنجام دەدرێت و دەشیانەوێت مامەڵە ناوخۆییەکان بکەنە دینار، چونکە دراوی نیشتمانییە.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە بانکی ناوەندی عێراق چەندین پاکێجی بۆ سەقامگیر کردنی بەهای دۆلار دەرکردووە و چەندین رێکار گیرانە بەر تاوەکو دۆلار بۆ نرخی فەرمی بانکی ناوەندی عێراق دابەزێت، بەڵام ئێستا بانکی ناوەندی عێراق نەیتوانیوە لە هەوڵەکانی سەرکەتوو بێت و جیاوازی نرخى دۆلار لە بازاڕەکانی دراو هاوتاى بانکى ناوەندى بکاتەوە کە ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٣٢ هەزار دینار.













گەلەری