سەردێڕ:

لیژنەی دارایی پەرلەمانى عێراق سەرجەم بڕگەکانی پارەدارکردنی پرۆژەکانی پەسەندکرد

PM:11:46:15/05/2023

2068 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی دارایی پەرلەمانى عێراق کۆبووەوە و زۆرینەى مادەکانى پرۆژەیاسای بودجەى ئەمساڵى پەسەند کرد.


لیژنەی دارایی عێراق راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لیژنەکە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و بڕیاری ئەوەیاندا کە چاکسازی بکەن لە پارەدارکردنی سەرجەم پرۆژەکانی عێراقدا و بەرەنگاربوونەوەی ئەو کورتهێنانەی کە لە بودجەدا هەیە.

باس لەوەشکراوە، سەرجەم ئەو بڕگانەیان پەسەندکردووە کە پەیوەستە بە پێدانی قەرزی بەردەوام بە مەبەستی دابینکردنی دارایی بۆ پڕۆژە بەردەوامەکان لە وەزارەت و پارێزگاکان لە بەرژەوەندی هاوڵاتیاندا.

لە بڵاوکراوەکەیاندا ئاماژەیان بەوەشدا، بەهۆی بوونی زیادە لە داهاتی نەوتدا، پارە دابیندەکەن بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان و پاڵپشتیکردنی بوارەکانی پەروەردە و تەندروستی و وزە.

هەر لە درێژەی کۆبوونەوەکەیاندا ئەوەشیان خستەڕوو، هەڵدەستن بە پارەدارکردنی پڕۆژەی دروستکردنی هەزار قوتابخانەی نمونەیی.













گەلەری