AM:02:52:15/05/2023
31892 جار خوێندراوەتەوە
رێژەی ١٠٠٪ی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، تاوەکو ئێستا، ئەردۆغان ٤٩.٣١٪ی دەنگەکانی هەیە و کڵیچدار ئۆغڵوش ٤٤.٩٨٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
هاوکات، رێژەی ٩٦.٠٨٪ـی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا جیاکراونەتەوەو هاوپەیمانێتی کۆماری ٤٩.٣٨٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و هاوپەیمانێتی میللەتی رکابەریشی ٣٥.١٦٪ـی بەدەستهێناوە.
هاوپەیمانی رەنج و ئازادی ١٠.٣٩٪ـی
دەنگەکانی بەدەستهێناوە و هاوپەیمانێتی باوباپیرانیش ٢.٣٩٪ـی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە
و هاوپەیمانی وڵاتیش ٠.٣٩٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
لە کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ
پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کۆتایی پێهات و
راستەوخۆش دەستکرا بەجیاکردنەوەی دەنگەکان.