سەردێڕ:

ئەردۆغان بۆ لایەنگرانی: دڵنیابن لە پێشەنگداین

AM:02:08:15/05/2023

10320 جار خوێندراوەتەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدی هاوپەیمانی کۆماری بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، راستە ئەنجامەکان هێشتا کۆتاییان نەهاتووە بەڵام لایەنگرانیان ئاگادار دەکەنەوە کە ئەوان لە پێشەنگن و وتیشی، "پێشبینی دەکرێت هەڵبژاردنەکان بچێتە خولی دووەم."


رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدی هاوپەیمانی کۆماری بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا لە وتارێکدا لە ئەنقەرەی پایتەخت رایگەیاند، هیچ کەسێک ناتوانێت لە رێگەی سیاسەتە تەسکەکەیەوە دیمەنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا تێکبدات.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەنجامە وردەکان نازانین و چاوڕیی ئەنجامە فەرمییەکان دەکەین بەڵام بۆ لایەنگرانیان دووپات دەکەنەوە کە لە پێشەنگدان و دەشڵێت، "بە شێوەیەکی بەرچاو لە پێشەوەین."
ئەوەشی خستەڕوو، پێشبینی دەکرێت هەڵبژاردنەکان بچیتە خولی دووەم، بەڵام ئەوە هیچ کێشەیەک دروست ناکات و دڵنیایی دایە لایەنگرانی کە لە خولی دووەمیش براوە دەبن.

بەپێی دوایین ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا ٩٩.٢١٪ی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و ئەردۆغان ٤٩.٤٢٪ی دەنگەکانی بە دەستهێناوە و کلیچدار ئۆغلۆش ٤٤.٨٨٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و ٥.٢٦٪ی دەنگەکانیش بۆ سینان ئۆغانە.

جێگای ئاماژەیە، لە کاتژمێر ٥ی ئێوارە پرۆسەی دەنگدان لە سەرانسەری وڵاتی تورکیا کۆتایی پێهات و لە دەورەبەری کاتژمێر ٦:٤٥ بۆ ٧:٠٠ دەستکرا بە جیاکردنەوەی دەنگەکان و راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان.


 













گەلەری