سەردێڕ:

ئەردۆغان و کڵیچدار ئۆغڵو لەدواى پڕۆسەى دەنگدان دوو پەیامى جیاوازیان بڵاوکردەوە

PM:10:17:14/05/2023

21872 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆمارى ئێستاى تورکیا، لەدواى تەواو بوونى پڕۆسەى دەنگدانى تورکیا، یەکەم پەیامى خۆى بڵاوکردەوەو رایگەیاند، هەڵبژاردنى ١٤ى ئایار هاوشێوەی جەژنێکى گەورەى دیموکراسى بەڕێوەچوو، هەموو ئەمانە دەربڕینى تێگەیشتنى دیموکراسیانەى تورکیا بوون.


رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکى ئێستاى تورکیا، لەهەژمارى خۆى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر، پەیامێکى بڵاوکردەوەو ئاماژەى بەوەدا، هەرچەندە تاوەکو ئێستا دەنگەکان بەتەواوەتى ئاشکرا نەکراون، ژماردنەوەى دەنگەکان بەردەوامەو ئەو کەسانەى دەیانەوێت ئەنجامەکان بەپەلە رابگەیەنن، بەواتاى دەستبەسەرداگرتنى ئیرادەى نەتەوەیی دێت.

هاوکات کەمال کڵیچدار ئۆغڵو، کاندید بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى تورکیا و رکابەرى سەرسەختى ئەردۆغان، رایگەیاند چیرۆکە خەیاڵییەکەى ئەردۆغان لە ٦٠%ەوە دەستیپێکرد، بەڵام ئێستا بۆ خوار لە ٥٠% دابەزیوە.
بەپێی دوایین ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا ٩٦.٣٤٪ی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و ئەردۆغان ٤٩.٦٧٪ی دەنگەکانی بە دەستهێناوە و کلیچدار ئۆغلۆش ٤٤.٥٩٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و ٥.٢٩٪ی دەنگەکانیش بۆ سینان ئۆغانە.

 

لە کاتژمێر ٥ی ئێوارە پرۆسەی دەنگدان لە سەرانسەری وڵاتی تورکیا کۆتایی پێهات و لە دەورەبەری کاتژمێر ٦:٤٥ بۆ ٧:٠٠ دەستکرا بە جیاکردنەوەی دەنگەکان و راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان.


 













گەلەری