سەردێڕ:

دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا: ئاشکراکردنی ئەنجامەکان بەر لە کاتژمێر ٩:٠٠ قەدەغەیە

PM:06:33:14/05/2023

1116 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فەرمانگەی رادیۆ و تەلەفیزیۆنی تورکیا دەربارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هۆشداری دایە کەناڵەکانی راگەیاندن و دەڵێت، بەگوێرەی بڕیارەکانی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن لە تورکیا، ئاشکراکردنی ئەنجامەکان بەر لە کاتژمێر ٩:٠٠ قەدەغەیە.


ئەبوبەکر شاهین سەرۆکی فەرمانگەی رادیۆ و تەلەفیزیۆنی تورکیا رایگەیاند، بەگوێرەی بڕیارەکانی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن لە تورکیا، ئاشکراکردنی ئەنجامەکان بەر لە کاتژمێر ٩:٠٠ قەدەغەیە و تەنها دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن دەسەڵاتی ئەوەی هەیە بەر لەو کاتە ئەنجامەکان رابگەیەنێت.

باسی لەوەشکرد، تا کاتێکیش دامەزراوەکە بڕیارێکی لەو جۆرە نەدات پێویستییەکی یاساییە کە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بڵاونەکرێنەوە.

لە کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کۆتایی پێهات و راستەوخۆش دەستکرا بە جیاکردنەوەی دەنگەکان و تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٪٧ی دەنگەکان جیاکراونەتەوە.
هـ.ئـ













گەلەری