سەردێڕ:

بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمان و سەرۆکایەتى تورکیا کۆتاییهات

PM:06:21:13/05/2023

1620 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بڵاویکردەوە، بانگەشەی هەڵبژاردنى تورکیا کۆتاییهات.


دەستەى باڵاى هەڵبژاردنەکانى تورکیا رایگەیاند، سبەی یەکشەممە، ١٤ى ئایارى ٢٠٢٣، کاتژمێر هەشتى سەرلەبەیانى، سندووقەکانى دەنگدان بەڕوى دەنگدەران لەسەرانسەرى تورکیا دەکرێتەوەو پڕۆسەى هەڵبژاردنی سێزدەیەمین سەرۆکایەتیی کۆمار و 18ـیەمین خوولی پەرلەمانی تورکیا دەستپێدەکات.

دەستەى باڵاى هەڵبژاردنەکانى تورکیا لە راگەیەندراوێکدا، ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە، بڵاویکردەوە، تیایدا راگرتنى هەڵمەتى بانگەشىەى راگەیاندو ئاماژەى بەوەدا، هەر لایەنێک پابەندى بڕیارەکە نەبێت، سزاى قورس دەدرێت.

لەم هەڵبژاردنەى تورکیا، 36 پارتی سیاسیی مافی بەشداریکردنیان هەیە.

سبەی ١٤ى ئایار هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی تورکیا بەڕێوەدەچێت و ٦٤ ملیۆن و ١١٣ هەزارو ٩٤١ دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیەو لەو ژمارەیەش سێ ملیۆن و ٤١٦ هەزارو ٦٧١ دەنگدەر لەدەرەوەی وڵات مافی دەنگدانیان هەیەو لەکۆی گشتی دەنگدەرانیش پێنج ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دەنگدەری نوێ بەشداریدەکەن کە یەکەمجارە دەنگدەدەن.

لە تورکیا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێ پێویستە کاندید زیاتر لە ٥٠٪ی دەنگی دەنگدەران بەدەستبهێنێت و بۆ دەرچوونی پارتەکانیش سیستمی "هۆندت" پەیڕەو دەکرێت کە تیایدا پێویستە هەر پارتێک بەربەستی ٧٪ تێپەڕێنێت تاکو بتوانێت بچێتە پەرلەمانەوە.













گەلەری