سەردێڕ:

سەڵاحەدین دەمیرتاش: ئەگەر پشتگیری ئەردۆغانم بکردایە ئێستا لە زیندان نەدەبووم

PM:12:14:13/05/2023

2448 جار خوێندراوەتەوە

سەڵاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان، لە تویتێکدا دەڵێت، "ئەگەر پشتگیری ئەردۆغانم بکردایە ئێستا لە زیندان نەدەبووم."


دەمیرتاش لە تویتێکدا نووسیویەتی، "ئەگەر پشتگیری ئەردۆغانم بکردایە لە زینداندا نەدەبووم بەڵکو ئێستا لە کۆشکدا جێگری سەرۆک بووم، دەبوومە دزێک."

دەشڵێت، "بەرەنگاری ئەم زوڵمە دەبمەوە و رادەست نابم، بۆ ئەوەی ٨٥ ملیۆن کەس بە ئاشتی و یەکسانی و برایەتی بژین."

دەمیرتاش پەیامێکیشی بۆ گەنجەکان ناردووە و پێیان دەڵێت، "ئەگەر لە شارەکەی خۆتاندا نین، ئەوا سەردانی نزیکترین بارەگای پارتەکەی خۆتان بکەن و ناوتان تۆمار بکەن، با پێکەوە لە یەکەم خولدا هەڵبژاردنەکان کۆتایی پێبێنین."

بڕیارە سبەینێ ١٤ـی ئایار؛ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی تورکیا بەڕێوەبچێت، کە ٦٤ ملیۆن و ١١٣ هەزار و ٩٤١ دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە و لەو ژمارەیەش سێ ملیۆن و ٤١٦ هەزار و ٦٧١ دەنگدەر لە دەرەوەی وڵات مافی دەنگدانیان هەیە.













گەلەری