سەردێڕ:

کەمال کڵیچدار ئۆغلۆ: هاوشانی وڵاتانی رۆژئاوا سزا دەخەینە سەر روسیا

کەمال کڵیچدار ئۆغلۆ سەرۆکی پارتی جەهەپە و کاندید بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا
PM:06:13:10/05/2023

1500 جار خوێندراوەتەوە

کەمال کڵیچدار ئۆغلۆ رایگەیاند، لەئەگەری سەرکەوتنەکانی لەهەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار، هاوشانی وڵاتانی رۆژئاوا سزا بەسەر وڵاتی روسیا دەسەپێنێت و هەوڵدەدات تورکیا بکاتە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا.


کەمال کڵیچدار ئۆغلۆ سەرۆکی پارتی جەهەپە و کاندید بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا بە رۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکای راگەیاند، رۆلێ تورکیا وەک توخمێکی سەرەکی لە رێكخراوی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناسراو بە ناتۆ پتەوتر دەکات.

ئاماژەی بەوەشدا، هەڵبژاردنەکان دەبنە ساتێکی مێژووی ئەمە ڕاستییەکی گرنگە بۆ ئەوان و تورکیا و تەنانەت یەکێتی ئەوروپاش چونکە هەوڵدەدەن تورکیا بکەنە ئەندامێک لەو هاوپەیمانییە

کەمال کڵچدارئۆغلو ئەوەیخستەڕوو، پارێزگاری لە وەبەرهێنانەکانی تورکیا دەکات بەڵام پابەند دەبێت بەبڕیارەکانی وڵاتانی رۆژئاوا لەبارەی سزادانی روسیا.

کڵیچدارئۆغلو وتیشی، "تورکیا ئەندامی وڵاتانی رۆژئاواوهاوپەیمانی ناتۆیە ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیاش ئەوە باش دەزانێت و لەسەر تورکیا پێویستە بڕیارەکانی ناتۆ جێبەجێبکات".

ئەم وتانەی کڵیچدارئۆغلو لەکاتێکدایە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کار بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی دەکات لەگەڵ روسیا و لەرۆژی رابردوو نوێنەرێکی حکومەتەکەی ئەردۆغان وتی، "سزای روسیا نادەین ئەوە ئەنجامدەدەین کە لە بەرژەوەندی خۆمانە."

ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە لە ١٤ی ٥ی ٢٠٢٣ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆککۆماری تورکیا لەو وڵاتە بەڕێوەبچێت و تیایدا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری ئێستای تورکیاو سەرۆکی ئاک پارتی کاندیدی هاوپەیمانی نیشتیمانی بۆ پۆستی سەرۆککۆمارو کەمال کڵچدار ئۆغڵو سەرۆکی پارتی گەلى کۆماری و کاندیدی هاوپەیمانی میللـەت کە هەدەپە پشتیوانی لێدەکات و رکابەری سەرسەختی ئەردۆغانە.

بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمە یەکەمجارە لەماوەی ٢١ ساڵی رابردوودا کە بەرامبەر کاندیدێک رووبەڕووی کێشەیەکی زۆر ببێتەوە لەهەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا، هاوکات ئەگەر یەک کاندید ٥٠+١٪ دەنگەکان بەدەستنەهێنێت، هەڵبژاردن لە ٢٨ی ٥ی ٢٠٢٣ ئەنجامدەدرێت.













گەلەری