سەردێڕ:

لە ساڵێکدا لە عێراق چەند پشوو هەیە و زیانە مادییەکانی چەندەیە؟

PM:02:47:14/04/2023

3364 جار خوێندراوەتەوە

شارەزای بواری ئابووری لە عێراق رایگەیاند، جگە لە رۆژانی هەینی و شەممە لە عێراق ١٥ جۆری پشووی فەرمی هەن کە دانیان پێدانراوە کە دەکاتە ١٤٠ رۆژ . دەشڵێت، "بۆ هەر رۆژێک پشوو عێراق بڕی ١٩٢ ملیار دینار زەرەر دەکات".


نەبیل مەرسومی شارەزای ئابووری باسی لەوەشکرد، پشوەکانی رۆژانی هەینی و شەممە، ٩٦ رۆژە و ٢٢ رۆژیش بە هۆی بۆنە فەرمییەکانەوە پشووی فەرمیە و بەو پشوانەی کە بەهۆی بارودۆخەوە لە عێراق دیاریدەکرێت ساڵانە نزیکەی ١٤٠ رۆژ پشوو لە عێراقدا هەیە، لە کاتێکدا لە وڵاتی ئینگلتەرا لە ساڵێکدا تەنها هەشت رۆژ پشووی فەرمی هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ هەر رۆژێک پشوو حکومەتی عێراق بڕی ١٩٢ ملیار دینار زیانی بەردەکەوێت و بەکۆی گشتی هەموو پشووەکان لە ساڵەکەدا عێراق نزیکەی هەشت ترلیۆن دینار زەرەر دەکات.

لە یاسایی عێراقیدا رێگا دراوە بە ئیدارە و یەکە سەربەخۆکان لە کاتی پێویستیدا بەهۆی بارودۆخەوە پشوو رابگەیەندرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی چەند رۆژی رابردوو رووی کردە عێراق و هەرێم سەرۆکوەزیرانی عێراق رۆژی پێنجشەمەی کردە پشوو، لە هەرێمی کوردستانیش ئیدارەی سۆران و چەند پەروەردەیەک لە ناوچە جیاجیاکان پشویان راگەیاند.













گەلەری