سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بەرزیدا جێگیر بووە

AM:10:37:07/09/2021

25284 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیھاندا بە بەرزی مایەوە و یەک ئۆنسە زێر لە بۆرسەکانی جیھاندا بە ھەزار و ٨٢٠ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوە دەکرێت.


یەک گرامیش بە ٥٨ دۆلار و ٥١ سەنتە و یەک کیلۆگرامیش بە ٥٨ ھەزار و ٥٠٦ دۆلارە.

بۆ ئەمڕۆش نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٤ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٩ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٠ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی زێر لەجیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، ھەفتەی رابردووش نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەگەرچی لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەوە کەمێک لە نرخەکەی دابەزی.













گەلەری