سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم و جیهاندا دابەزی

AM:09:48:25/08/2021

10468 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخى زێڕ لە جیهاندا بەراورد بە دوێنێ دابەزی، بەشێوەیەک یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٧٩٦ دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت، ئەمە لەکاتێکدا لە دوێنێ سێشەممە نرخى یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٨٠١ دۆلار بوو.


بەو پێیەش نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ گۆڕانکاری بخۆوە بینیوە و نرخەکەی لە جیهان و هەرێمدا دابەزیوە.

بۆ ئەمڕۆش نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٩ هەزار دینارە.

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٦ هەزار دینارە.

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٧ هەزار دینارە.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردووش نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەگەرچی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە کەمێک لە نرخەکەی دابەزی.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی زنجیرەی نوێی کۆرۆنا "دەلتا" بووە هۆی جێگربوونی نرخی زێڕ و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی نرخەکەی زیاتر دانەبزێت و کاریگەری بەرچاوی هەبوو لەسەر بڕیاری ئیدارەی ئەمریکا لەبارەی فشارخستنە سەر نرخی زێڕ و پشتیوانیکردنی بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار.

 













گەلەری