پارێزەری ئیمان سامی ناسراو بە ماریا سامی رایگەیاند، لەسەر دۆسیەی کوشتنی خوشکەکەی، براکەی ئیمان بە ١٥ ساڵ زیندانیکردن حکومدرا.
هەرێم رەفعەت پارێزەری ئیمان سامی تایبەت بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، مامی ماریا ئازادکراوە و براکەشی سزای ١٥ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندراوە.
ئيمان سامی مەغديدی
تەمەن ٢٠ ساڵ ناسراو بە ماریا؛ شەوی ٦ لەسەر ٧ی مانگی سێی ئەمساڵ تەرمەکەی بە
کوژراوی لەسەر شەقامی ١٠٠ مەتری هەولێر دۆزرایەوە و پۆلیسی هەولێریش هێشتا سەرقاڵی
لێکۆڵینەوەیە لە رووداوەکە.
رۆژی پاش
رووداوەکەش هۆگر گەڵاڵی وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەتۆمەتی
کوشتنی ماریای ٢٠ ساڵ، مامێکی دەستگیرکراوە و براکەی هەڵهاتووە و لێکۆڵینەوە و گەڕان
بەدوای برایەکیدا بەردەوامە، کە نەبووەتە ١٨ ساڵ.
وتیشی، "بەوتەی
مامەکەی برای ماریا هەستاوە بە ئەنجامدانی تاوانەکە، بەڵام هێشتا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن
و بەهۆی ئەوەی براکەی نەبووەتە ١٨ ساڵ بەگومانین، دەبێت براکەی دەستگیربکرێت و لێکۆڵینەوە
ئەنجامبدرێت."
لەبارەی رووداوەکەشەوە
ئێن ئاڕ تی لە رۆژی دوای رووداوەکە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ باوکی ماریا؛
چەندین زانیاری لەسەر ماریا و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی لەگەڵ خێزانەکەی دەستکەوت.
لەو کاتەدا باوکی ماریا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "کچەکەی ناوی (ئیمان) بووە و
ئەو ئایینی خۆی نەگۆریوە وەک ئەوەی باسدەکرا، بەڵام لە ژیانی ئاساییدا حەزی لە بەکارهێنانی
مەدالیای سەلیب هەبووە."
وتیشی، ماریا
گرفتێکی وای نەبووە لەگەڵ هیچ کەسێکدا، تەنها ئەوە نەبێت لەگەڵ خێزانەکەیدا نەگونجاوە
و نەیتوانیوە لەلایان بمێنێتەوە.
باوکی ماریا باسی
لەوەشکرد، "هەر بەو هۆیەوە چەند ساڵێک لەمەوبەر بەشووماندا، بەڵام سەرینەگرت
و جیابووەوە"، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باوکی لە زاری خۆیەوە کوڕەکەی تۆمەتبار
کرد و وتی، "براکەی لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٤ـە و بەهۆی خوێندنەوە کراوەتە ٢٠٠٣ لەسەر
ناسنامە، کوڕەکەم کۆتا جار لەگەڵ مامێکیدا بووە، کە پێی وتووە دەچم کارێکم هەیە وەرە
لەگەڵم."
هـ.ئـ