PM:09:25:17/09/2025
2312 جار خوێندراوەتەوە
بانکی ناوەندیی ئەمریکا سوودی بانکی بە رێژەی 0.25% کەمکردەوە، ئەمەش راستەوخۆ گۆڕانکاری بەسەر نرخی زێڕدا هێنا و نزمبووەوە.
ئهمڕۆ چوارشهممه ١٧ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، بانکی ناوەندی ئەمریکا، ٢٥ خاڵی بنهڕهتی رێژهی سوودی دابهزاند و بهمهش رێژهی سوودهكهی گهیشته له 4.50% بۆ 4.25% كهمكردهوه.
هاوکات نرخی ئۆنسەیەک زێڕ دوای
بڕیارەکە گەیشتە سێ هەزار و ٧٠٧ دۆلار، بەڵام دواتر دابەزی بۆ سێ هەزار و ٦٥٠ دۆلار، بەهای نەوت و دراوە دیجیتاڵییەکان و پشکی کۆمپانیاکانیش دابەزین.
کەمکردنەوەی رێژەی
بانکی کاریگەری لەسەر تەواوی بازاڕە داراییەکان دەبێت بە دابەزین یان بەرزبوونەوەی
بەهایان، بەتایبەت دۆلار، نەوت، زێڕ، دراوە ئەلیکترۆنییەکان و پشکی کۆمپانیاکان.