PM:06:07:18/09/2025
2700 جار خوێندراوەتەوە
ماوەی تۆمارکردنی ناوی حاجیان هەشت رۆژی دیکە درێژکرایەوە وه‌كو ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌یانتوانیوه ناویان له سیستمه‌كه تۆماربكه‌ن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌مه‌به‌ستی ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ ھاوڵاتیان، به‌ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری، ماوه‌ی ناونوسینی حاجیان درێژكرایه‌وه بۆ ٢٦ـی ئەم مانگە تا كاتژمێر ١٢ـی شه‌و.
ئه‌وه‌شی
خستووەته‌ڕوو، له دوای ئه‌م وادەیەوە ماوه‌ی ناونووسینی حاجیان كۆتاییدێت و درێژ
ناكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌رفه‌تێك بۆئه‌وانه‌ی نه‌یانتوانیوه ناویان له‌سیستمی
نوێ تۆمار بكه‌ن.
١٠ـی
مانگی رابردوو یه‌كه‌م رۆژی ناوتۆماركردن بوو به سیستمی نوێی ئه‌لیكترۆنی و تاوه‌كو
١٨ـی ئه‌یلول بۆ حاجیان به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و واده‌یه بۆ ٢٦ـی ئه‌م مانگه
دریژكرایه‌وه.