سەردێڕ:

دووبارە کێشە لە دابەشکردنی موچەی خانەنشیندا دروستبوو

AM:11:15:06/07/2022

3328 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی خشتەی موچەی مانگی شەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاربوو ئەمڕۆ موچەی خانەنشینی شارستانی دابەشبکرێت، بەڵام وەک مانگەکانی پێشتر کێشە لە دابەشکردنی موچەی خانەنشینیدا لە سلێمانی دروست بووە و خانەنشینان داوای چارەسەرکردنی کێشەکە دەکەن.


ئەمڕۆ چوارشەممە، لەبەردەم بانکی باخان لە سلێمانی خانەنیشان گردبونەوە و خانەنیشنێک بە ئێن ئاڕتی رایگەیاند، بەڕێوبەری بانکەکە پێی راگەیاندین پارەی پێویست بەردەست نییە بۆ دابەشکردن و وتیشی، "پۆلیسەکان ئازاری چەند خانەنیشینێکیان داوە."

خانەنشنێکی دیکەش باسی لەوەکردووە، زۆرینەی ئەوانەی چاوەڕوانی وەرگرتنی موچەکانیانن نەخۆشن و بەم گەرما لەدەرەوەی شارەوە هاتوون بۆ وەرگرتنی موچەکانیان بەڵام موچەیان پێنەدراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، مانگی ئایاری ئەمساڵ لەکاتی دابەشکردنی موچەی خانەنشینان، بەهۆکاری دواکەوتن و نەبوونی پارە لەبانکەکاندا و سەرەگرتنی خانەنشینان و لەکاتی دەرەنگانی شەوەوە لەبەردەم بانکەکان و دروستبوونی قەرەباڵغی پێنج خانەنشین گیانیانلەدەستدا و لەمانگەکانی دیکەشدا بە بەردەوامی کێشە لە دابەشکردنی موچەدا دروست بووە.














گەلەری