PM:01:16:11/08/2021
5672 جار خوێندراوەتەوە
وڵاتی تورکمانستان پلەی سێیەمی گرتووە لە یەدەگی گازی سروشتیدا، بەڵام لەهەموو ماڵێکدا بەکارهێنانی ئینەرنێت مەرجی خۆی هەیە و هەر کەسێك بیەوێت بەکاریبهێنێت پێویستە دەستبخات ەسەر قورئان کە خزمەتگوزاری ڤی پی ئێن بەکارنەهێنێت و بە ترسناکترین ماڵپەڕ دادەنرێت.
قوربانقلی مالکقیلیفیچ بردی محەمەدۆف، سەرۆکی تورکمانستان، بۆ سێیەمین جار بووەوە بە سەرۆکی وڵات و گۆرانی لەسەر تەلەفزیۆن دەڵێت و پێشبڕکێی ئەسپ سواری دەکات و فەرمانی بە دروستکردنی پەیکەرێکی سەگی بە زێڕ دەرکردووە.
میدیاکان ئاشکرایانکردووە، تویتەر و فەیسبووك و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لەو وڵاتەدا
بە رەزامەندی بەشی ئاسایشی تۆڕەکانی حکومەت لەژێر چاودێریدا بەکاردەهێنرێن و پێویستە
ئەو کەسانەش سوێند بە قورئان بخۆن کە ڤی پی ئێن بەکارنەهێنن.
باسیان لەوەشکردووە، قوربانقلی مالکقیلیفیچ بردی محەمەدۆف، سەرۆکی وڵاتەکە پزیشکی
ددانە و بە هەڵسوکەوتی نامۆ ناسراوە و تەمەنی ٦٤ ساڵە لە ساڵی ٢٠٠٧ چووەتە ناو سیاسەتەوە
و لەساڵی ٢٠١٢ بەتێکڕای ٧٩٪ دەنگ بوو بە سەرۆکی وڵات و ئەمساڵیش بەزۆرینەوە دەنگ بووەوە
بە سەرۆکی ئەو وڵاتە و پەیکەری سەگێکی لەزێر بۆ نەخشێنراوە بەبەرزی ٢٨ مەتر لە عەشق
ئابادی پایتەخت دانراوە.