خانمە گۆرانیبێژ کریستاڵ
ئەگەرچی ماوەیەکی زۆرە لە کاری هونەریی دورکەوتووەتەوە و هیوادارە دووبارە دەست بە
کارەکانی بکاتەوە، ڕاشیدەگەیەنێت ئەوەی دڵی رەنجاندووە هیچی پێ ناڵێت و دەیداتە دەست
خوا.
کریستاڵ لە ستۆری ئینستاگرامەکەی
تێکستێکی بڵاوکردووەتەوە و لە بەشێکیدا نوسیوویەتی "من بە دڵێکی پاک و پڕ خۆشەویستییەوە
لەدایکبووم، لە ژیانمدا کێشەم لەگەڵ کەسدا نییە، ئەوەش کێشەی دەروونی هەیە لەگەڵ خۆیدا
بەرامبەر بە من با سەردانی دکتۆر بکات، لە ژیانمدا جگە لە باشە خراپەم بۆ کەس نەبووە،
ئەوەشی ڕۆژێک لە ڕۆژان زوڵم و درۆ و ناحەقی و خیانەتی لەگەڵ من کردبێت، من هیچم لە
بەرامبەریدا نەکردووە، داومەتە دەست ڕۆژگار و خوای گەورە".
هەروەک نوسیوویەتی
"پێویستە بە خۆشەویستی و ڕێز و چاکەوە ژیان بەڕێبکەین، ئەم ژیانە ئەڕوات و وەکو
خەونە بەس چاکەکان ئەمێنێتەوە بۆمان، نامەوێت دڵی کەس بڕەنجێنم، ئەوەشی دڵی رەنجاندووم
هیچی پێ ناڵێم و با خوا حەقی بسەنێت."
لە کۆتایی نوسینەکەیدا
هاتووە "ساڵانێکی زۆرە دابڕوام لە هونەر ئەوەش هۆکاری خۆی هەبووە، من ئاواتمە
بتوانم هەمیشە خزمەتی باش و جوان بکەم، ئەگەر بتوانم لە کاتی گونجاو ڕێکبکەوێتەوە، بۆ هونەرەکەم دەستبکەم بە خزمەتی باش".
کانیاو هێمن بە كریستاڵ
ناسراوە له دایكبووی شاریسلێمانییه و دەرچووی پەیمانگای هونەرەجوانەکانە، ئەگەر چی سەرەتا بە کاری نواندن
دەستی پێکردووە، بەڵام دواتر دەستی بە گۆرانیوتن کرد و خاوەنی ئەلبومێک و چەند کلیپێکە،
ماوەیەکی زۆرە لە کاری هونەریی دورکەوتووەتەوە.
ئ.ل