ئامادەکردنی چۆرەک بە کونجی بۆ ڕۆژانی جەژن

PM:01:52:19/07/2021

7620 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ هاتنی جەژندا خانمان ئامادەکاریی بۆ ئەو ڕۆژە دەکەن، چ لە پاککردنەوەی ماڵ و کڕینی جلوبەرگ چ لە ئامادەکردنی شیرینی جۆراوجۆر و خواردن، لێرەدا ئاماژە بە ئامادەکردنی چۆرەک بە کونجی دەکەین.

کەرەستەکان:

دوو کوپ و نیو ئارد

نیو کوپ زەیت

نیو کوپ شەکر

نیو کوپ شیری گیراوە

هێلکە

یەك ڤانێلا

یەك پیکن پاودەر و هەندێك کونجی

ئامادەکردنەکەی:

ئارد و شەکر و زەیت و ڤانێلا و پیکن پاودەرەکە تێکەڵەکەین، زەردێنە و سپێنەی هێلکەکە جیا دەکەینەوە، سپێنەکەی دەکەینە قاپێکەوە و دایدەنێین و زەردێنەکەشی دەکەینە ئاردەکەوە و دەیشێلین، وردە وردە شیرەکەی تێکەڵ دەکەین و بەردەوامدەبین لە شێلانی هەویرەکە.

فڕنەکە لەسەر ١٨٠ پلە گەرم دەکەین، وەرەقی فڕن لەسەر سینی فڕنەکە دادەخەین و بە هەویرەکە گونکی بچوک دروست دەکەین کە بەقەدەر گوێزێک یاخود تۆزێک بەدرێژکۆلەیی خڕی دەکەین.

هەویرەکە جارێک دەکەینە ناو سپێنەی هێلکەکە و جارێکی تر دەیکەینە ناو کونجییەکەوە و لەسەر سینییەکە دایدەنێین، هەموو هەویرەکە بەو جۆرە ئامادە دەکەین.

دەیخەینە ناو فڕنەکەوە، لەدوای برژاندنی و ئاڵبوونی دەریدەهێنین، بەشێکی هەڵدەگرین و بەشەکەی تری لەگەڵ شەربەت یان چادا پێشکەشی دەکەین.