زەڵاتەی باینجان
یەکێکە لە زەڵاتە بەتام و چێژەکان کە بە ئاسانی ئامادە دەکرێت و تام و چێژێکی خۆشی
هەیە.
لاپەڕەی "خواردنی خۆش" لە فەیسبووك بەم جۆرە ئاماژەی بە شێوازی
دروستکردنەکەی کردوە:
کەرەستەکان :
باینجان
بیبەری سەوزی شیرین
تەماتە
کەرەوز یان مەعدەنوس
پیازی مۆر
کەچەب
خوێ
بیبەری تیژ
ئامادەکردنی :
باینجانەکە بەباریکی قاژ بکە کەمێک ئاردی پێوە
بکەو سوری بکەرەوە .
کەرەستەکانی تر ورد بکە لەشێوەی باینجانەکە .
تەماتەکە قاژ بکە بێ ناوەکەی .
کەچەپ و خوێ بیبەری تیژی تێکەڵ بکە و پێشکەشی
بکە.