نرخی زێڕ دابەزی؛ بزانە بە چەند مامەڵەی پێوە دەکرێت؟

AM:09:49:08/01/2026

196 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٤٢٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٩١٨ هەزار دینارە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار و ھەزار و ٤٢٥ دۆلار و ٥١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٢٧ دابەزی.

لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٧٨٦ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٩١٨ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٩٦٢ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە یەک ملیۆن و ٤٩ هەزار دینارە