نهێنی گریانی ناوبژیوان ئۆرساتۆ دوایی کۆتایی یارییەکەی بروسیا دۆرتمۆند و پاریس چی بوو؟

AM:11:16:09/05/2024

36364 جار خوێندراوەتەوە

ناوبژیوان دانیێل ئۆرساتۆ کاتێک فیکەی کۆتایی یارییەکەی بروسیا دۆرتمۆند و پاریسی لێدا دەستی کرد بە گریان.

رۆژی سێشەممە، دانیێل ئۆرساتۆی ئیتاڵی ناوبژیوانی یارییەکەی بروسیا دۆرتمۆند و پاریس سانجێرمان، لە دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە، لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگدا، کاتێک فیکەی کۆتایی یارییەکەی لێدا دەستی کرد بە گریان، ئەمەش بەهۆی ئەوەی دوا یاری بوو کە ناوبژیوانی کرد لە چامپیۆنزلیگ و لە کۆتایی وەرزدا دوای یۆرۆی ٢٠٢٤ واز لە یاریکردن دەهێنێت.

ئۆرساتۆی تەمەن ٤٩ ساڵ، لە ساڵی ٢٠١٠ دەستی بە ناوبژیوانی کردووە و ناوبژیوانی یارییەکانی مۆندیال و پاڵەوانێتی یۆرۆی کردووە، هەروەها نزیکەی ٦٠ یاری چامپیۆنزلیگی بەڕێوەبردووە.

جیگەی باسە یارییەکە بە بردنەوەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی کۆتایی پێهات و سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

لە مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەردا، لەلایەن لۆکا مۆدریچی کاپتنی کرواتیاوە دوای دۆڕانی لە قۆناغی پێش کۆتایی بەرامبەر ئەرجەنتین، رەخنەیەکی زۆری لێگیرا بە یەکێک لە خراپترین ناوبژیوانەکان ناوی برد ئاستەکەی بە کارەسات باس دەکرد.