ناسا: پارچە کانزایەک لە بۆشایی ئاسمانەوە بە سەقفی ماڵێکدا کەوت

PM:06:32:26/04/2024

15048 جار خوێندراوەتەوە

ناسا پشتڕاستی کردەوە، پارچە کانزایەکی قورس بە سەقفی ماڵێکی فلۆریدا کەوتووە و لەڕاستیدا پێشتر ئەو پارچە کانزایە بۆ بۆشایی ئاسمان هەڵدرابوو.

ئاژانسی ناسا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، تەختەیەکی سلندەر کە مانگی رابردوو کەوتە سەر سەقفی خانوویەکی ویلایەتی فلۆریدا، پاشماوەی پالێتێکی بارهەڵگر بووە کە لە وێستگەی بۆشایی ئاسمانەوە لە ساڵی ٢٠٢١دا فڕێدراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، "بە پشتبەستن بە پشکنینەکانی دەزگاکە، پاشماوەکان دیاریکراون کە پارچەیەکە لە ئامێری فڕینی ناسا بۆ دانانی پاترییەکان بووە لەسەر پالێتی بارهەڵگرەکە بەکارهێنراوە".

بەپێی زانیارییەکان، بڕیار بوو ئەو پاشماوەیە لە بەرگەهەوای زەویدا لەناو بچێت، نەوەک بەو شێوەیە بکەوێتە خوارەوە.