بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە ٤٨
کاتژمێری رابردوودا سەرەڕای بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما شەپۆلێکی باران بارینی
مامناوەند تا رۆژی یەکشەممە ناوچە جیاوازەکانی ناوەڕاستی عێراق و ناوچە شاخاوییەکانی
هەرێم دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ
پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق لەبارەی کەش و هەوای
ئەمڕۆوە رایگەیاند، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێ و لە هەندێک کاتیشدا دەگۆرێت نیمچەو
هەور و هەوری تەواو لەگەڵ باران بارینێکی کەم.
ئاماژەی بەوەش کرد،
سەرەڕای بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەهۆی هاتنی پاڵەپەستۆیەکی نزمەوە شەپۆلێکی
باران بارین ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم دەگرێتەوە و بەتایبەتیش سنوری دهۆک و ناوچە
سنورییەکان.
هاوکات،
لە بارەی کەش و هەوای هەینیەوە رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش
یەک بۆ سێ پلە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی خێرای با بۆ
٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
دەشڵێت، "
کاریگەری شەپۆلەکە تا رۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت و رۆژی شەممە و یەکشەمەش بە
هەمان شێوە بارانێکی کەم لە ناوچەشاخاوییەکانی هەرێم دەبارێت".