پێدانی میوەی زۆر بە مناڵ تەندروستە؟

PM:04:43:16/03/2023

1416 جار خوێندراوەتەوە

میوە یەکێکە لەو خواردنانەی کە ڕۆژانە گرنگە بدرێت بە مناڵ بەڕێژەی دوو جار/جۆر لە ڕۆژێکدا.

زۆرجار دەبیستین کە دایکان بڕێکی زۆر میوە دەدەن بە مناڵەکانیان (واتە لە دوو جار زیاتر) و هەندێک جار بە بیانووی ئەوەی مناڵەکە نان ناخوات و میوەی پێدەدرێت لە بری ژەمەلە.

د.تارا علی بابان پزیشکی پسپۆری گەشە و خۆراکی منداڵان وتوویەتی، وەک وتمان میوە خواردنێکی تەندروستە و پێویستە ڕۆژانە بدرێت بە منداڵ، میوە بڕێکی زۆر لە نیشاستە، ڤیتامینەکان، کانزاکان و ڕیشاڵی تێدایە، بەڵام بڕێکی زۆر کەم پڕۆتینات وچەوری تێدایە کە هەردووکیان زۆر پیویستن بۆ گەشەی منداڵ. لەبەر ئەم هۆیە ئەگەر میوە لە دووجار زیاتر بدرێت بە منساڵ یان لە بری ژەمەکان بدرێت دەبێتە هۆی بەدخۆراکی و کاریگەری دەبێت لەسەر گەشەی مناڵەکە.

لەبەر ئەوە زۆر گرنگە میوە وەک نێوانە ژەمێک بدرێت بە منداڵ و بە هیچ جۆرێک نابێت لە بری ژەمە سەرەکییەکان پێی بدرێت چونکە تێری دەکات و وای لێ دەکات تەنها ئەو خواردنانە بخوات کە شیرینن و سەرەتایەک دەبێت بۆ بەدخۆراکی و دواکەوتنی گەشەی.