سەردێڕ:

هەڵەبجە لە ئێستادا چی پێویستە؟

PM:07:25:15/03/2024
3788 جار خوێندراوەتەوە
فارس نەورۆڵی
+ -

لە کەسایەتییەک دەپرسن چیت پێویستە هەتبێ؟ لەوەڵامدا دەڵێ پارە دواتر ئەو کەسەی پرسیارەکە دەکات دەڵێ چۆن دەبێت کەسایەتییەکی وەک تۆ بڵێ پارە ئەویش دەڵێ ئەی بڵێم چی خاوەن پرسیارەکە دەڵێ بڵێ ئەخلاق، راستگۆی نیشتیمان، رۆشنبیری، باوەڕ، وەڵامی دەداتەوە و دەڵێ کاکە من ئەوانە هەموویم هەیە تەنها پارەم نیە. مرۆڤیش ئەو شتەی پێویستە کە نیەتی، منیش پارەم نیە.

لە راستیدا پرسیار بکەیت لە هەڵەبجە بڵێی چی پێویستە؟ هاوشێوەی ئەو کەسایەتیە وەڵامی دەبێت چونکە هەڵەبجە ئەگەر سەیری مێژووەکەی و ئێستای بکەی لە هەموو کایەکاندا لە لوتکەدا بووە، لە شیعر و ئەدەبدا زۆرترین سامانی ئەدەبی کوردی کلاسیک هەڵەبجە سەرچاوەکەیەتی. لە بەرەنگاری و شۆڕشدا داینەمۆ بووە، لە قوربانیداندا لەپێشەوەی گشتدا بووە، لە میواندۆستیدا خانەدانە.

ئێستاش بەپێی پێوەرەکانی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتیدا یەکەم شارە کە خانەی بەساڵاچوانی تێدانیە، واتە گەنجەکانی هەڵەبجە باوک و دایکیان نمونەی باڵایە بۆیان لە هەمان کاتدا و بە هەمان پێوەر توندوتیژی خێزانی لە نزمترین ئاست بووە، کەواتە هەڵەبجە هەموو شتی بەهاداری هەیە، ئەی هەڵەبجە ئێستا چی پێویستە؟ لە راستیدا هەڵەبجە گەنجەکانی بێکارن و پێویستیان بەهەلی کار هەیە. هەڵەبجە لەنزیک خنکانە چونکە دەروازەی ستراتیجی بازرگانی لەسەر نیە بۆ ئەوەی پەیوەندی بازرگانی و جوڵەی بازاڕ بە جێگاکانی دیکەوە ببەستێتەوە. ئەوەی پێویستە بۆ ئێستای هەڵەبجە کردنەوەی مەرزی سازان و گرنگی دان بە کشتوکاڵ و باخداری و کردنەوەی کارگەی پێویست بۆ بەرهەم هێنان و دروستکردنی پردی نەورۆڵی و بەستنەوەی بە شەمێران و دەربەندیخان و کەلار و خانەقینەوە. ئیتر دەتوانرێت هەڵەبجە لە خنکان رزگار بکرێت ئەم کارانەش ئەرکی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق.

گەلەری