له هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندۆتیژیدا
خه‌رمانی دوو ده‌یه‌ی رابردووی پر هه‌وڵ و ده‌ستكه‌وت
PM:07:43:29/11/2021
2516 جار خوێندراوەتەوە
ئاریان فەرەج
+
-
دكتۆره نه‌زه‌ند به‌گیخانی مامۆستای په‌یمانگای زانسته سیاسییه‌كانی
پاریس و راوێژكاری
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم ، له پوخته راپۆرتێكدا به بۆنه‌ی هه‌فتانه‌ی
ئه‌مساڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان، ئاماژه‌ی به گرنگترین ئه‌و هه‌وڵ
و بڕیار و هه‌نگاوانه داوه كه له بیست ساڵی رابردوودا بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی
توندوتیژی دژی ژنان له كوردستاندا، هاتونه ئاراوه..
به سه‌رنجێكی سه‌رپێی لهوههنگاوانه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ره‌نجامه‌كانیان،
ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێت كه به ئیراده‌یه‌كی جددی له بیست ساڵی رابردوودا گۆڕانكاری و ریفۆرمی كاریگه‌ر له‌و بواره كۆمه‌ڵگه‌ییه
ژیارییهدا هێنراوه‌ته ئاراوه تا ئه‌و
ئاسته‌ی بتوانین بڵێین: سه‌رباری به‌رده‌وایی دیارده دزێوه‌كانی
جیاكاری و توندوتیژی به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، به‌ڵام بنه‌ما یاسایی و سیاسی و
كولتوری و ئیجرائییهكانی رێگرتن له توندوتیژی و جیاكاریی به پته‌وی دامه‌زراون
و ته‌نها به‌رده‌وامی و درێژه‌پێدانیان پێوویسته.
پوخته‌ی راپۆرته‌كه، كۆی
هه‌نگاوه ریفۆرمییهكانی دوو ده‌یه‌ی رابردووی له‌خۆ گرتووه و گه‌ر به كورتی
گرنگترینیان خاڵبه‌ند بكه‌ین، له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێن:
هه‌مواری ههردوویاسای سزادان و باری کەسێتیی له به‌رژه‌وه‌ندیی ئافره‌تان و ده‌رچواندنی
یاسای ژماره چوارده بۆ رێگرتن له
كوشتنی ژن به به‌هانه‌ی شه‌ره‌ف.
ده‌ركردنی یاسای ژماره
پازده بۆ مه‌رجداركردنی فره‌ژنی
به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی کۆتای پەرلەمان بۆ ئافرەتان لە ٢٥٪ەوە بۆ
٣٠٪.
یه‌كسانكردنی شاهیدیی ژن و پیاو له گرێبه‌ستیی هاوسه‌رگیریدا
باشتركردنی حوكمه‌كانی ته‌ڵاق و ویسایه‌ت و پێدانی مافی سه‌رپه‌رشتیاریی
شه‌رعی به دایكان له حاڵاتی پێوویستدا.
ده‌رچواندنی یاسای ژماره شه‌شی ساڵی ٢٠٠٨، بۆ رێگرتن له
توندوتیژیی له رێی ته‌كنه‌لۆجیای نوێوه.
ده‌رچواندنی یاسای ژمارە (٧)ی تایبەت بە دامەزراندنی (پەیمانگای دادوەری لە هەرێمی کوردستان) كه دەرفەتی بۆ ئافرەت ڕەخساند ببنە دادوەر.
ده‌رچواندنی یاسای ژماره هه‌شت تایبه‌ت به رێگریی له‌توندوتیژیی
خێزانی و دیارده‌كانی خه‌ته‌نه و به‌زۆر به‌شودان و بەشوودانی پێشوەختەی کچان.
دامه‌زراندنی دادگا و دامه‌زراوه‌ی تایبەتمەند له هه‌موو بواره‌كاندا
بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسا گشتگیره.
ئامادەکردن و ڕاهێنانی یەکەی پۆلیسی تایبەت، تەندروستی، کاروباری
کۆمەڵایەتی، وەزارەتی خوێندنی باڵا و شیاندنه‌وه‌ی دامەزراوەکان بۆ مامه‌ڵه‌یه‌كی
سه‌رده‌میانه له‌گه‌ڵ پرسی توندوتیژی
دامه‌زراندنی راوێژكاری تایبه‌ت بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پرسی جه‌نده‌ر و یه‌كسانی و هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی(یەکەی
یەکسانی) لە
نێو ئەنجوومەنی وەزیراندا به فرمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكات دواتر دامه‌زراندنی
ئه‌م جۆره یه‌كه‌یه له داموده‌زگاكانی هه‌رێمدا.
ساڵی ٢٠٠٨، دامه‌زراندنی کۆمسیۆنی باڵای چاودێریکردنی توندوتیژی دژی ئافرەتان له
سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە پەروەردە و خوێندنی باڵا، داد، تەندروستی،
ناوخۆ، پلان دانان، کار و کاروباری
کۆمەڵایەتی، لەگەڵ گەورە پسپۆڕانی بواری تەندروستی و پۆلیس و داد بۆ رێگریی له توندوتیژی
دژی ژنان.
دامه‌زراندنی ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمان بە ئامانجی دانانی
ستراتیژی حکوومەت و پشتیوانیکردنی بەرنامەی یەکسانی لە نێوان هەردوو ڕەگەزدا.
دامەزراندنی بەڕێوەبەرێتیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان
دامەزراندنی سەنتەرەکانی پاراستنی ژنانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو (شێڵتەر)و دانانی ١٤ هێڵی تەلەفۆنیی پەلە و
ڕاستەوخۆی پۆلیس بۆ ژنان.
دامه‌زراندنی ئەنجوومەنی چاودێریکردنی مافی ئافرەتان، لەگەڵ
میکانیزمەکانی چاودێریکردن و باشترکردنی پرۆسەی جێبەجێکردنی یاساکان و سیاسەتە
نوێکانی حکوومەت لەو بوارەدا.
تێکەڵکردنی بابەتی جێندەر لە نێو پرۆگرامی خوێندندا لە هەرێمی
کوردستان ودامه‌زراندنی بیست و پێنج سه‌نته‌ری
توێژینه‌وه‌ی جێنده‌ری له ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كاندا.
به سه‌رنجدان له‌م هه‌نگاو و بریار و ئیجرائاتانه‌ی له بیست
ساڵی رابردوودا و له بواری نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ژنان هێنراونه‌ته ئاراوه،
ئه‌و بنه‌ما یاسایی و سیاسی و كواتوری و په‌روه‌رده‌ییه ده‌بینین كه به‌درێژه‌پێدان
و كارلهسهركردنیان، ده‌توانین ئاینده‌یه‌كی باش بۆ پرسی یه‌كسانیی جێنده‌ری و
دابینبوونی مافه‌كانی ژنان وێنا بكه‌ین.