سەردێڕ:

عێراق کڕینی قەواڵەی ئەمریکی بۆ زیاتر لە ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بەرزکردووەتەوە

PM:04:31:18/04/2022

4320 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، عێراق رێژەی کڕینی قەواڵەی وڵاتەکەی بۆ زیاتر لە ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بەرزکردووەتەوە و بەوەش لەماوەی مانگی شوباتدا رێژەکەی گەیشتووەتە ٢٤ ملیار دۆلار.


ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستکەوتەکانی عێراق لەگەڵ بۆندەکانی گەنجینەی ئەمریکا بۆ مانگی شوباتی ٢٠٢٢ بە ٦٦١ ملیۆن دۆلار و بە ٢.٨٢٪ زیادی کردووە و بەوەش بەرزبووەتەوە بۆ زیاتر لە ٢٤ ملیار دۆلار.

باس لەوەشکراوە، بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢١دا بۆندەکان بە رێژەی ١٦.٢ ملیار دۆلار بووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بۆندەکانی عێراق گەرەنتی درێژخایەن بە بڕی ١٠ ملیار و ٢٦٠ ملیۆن دۆلار و گەرەنتی کورتخایەنی ١٣ هەزار و ٨٢٦ ملیار دۆلار لەخۆ دەگرێت کە نوێنەرایەتی ٠.٣٪ی بۆندەکانی "قەواڵەکانی"جیهان دەکات.

لە کاتێکدا لە وڵاتەکە عەرەبییەکاندا سعودییە لە پێشەنگی وڵاتە عەرەبییەکاندا هەژمار دەکرێت کە ئاستی قەواڵەی زیاترە لە ١١٦ هەزار و ٥٧١ ملیار دۆلار و کوەیت لە ئاستی دووەم دایە بە بڕی ٥٠ هەزار و ٥٧١ ملیار دۆلار و ئیماڕات لە پلەی سێهەمدا بە ٤ هەزار و ٢٩٩ دۆلار و عێراق لە پلەی چوارەمدایە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو وڵاتەی لەسەر ئاستی جیهان خاوەنی زۆرترین قەواڵەیە ژاپۆنە و بڕەکەشی یەک ترلیۆن و ٥٤ ملیار و ٨١٥ ملیۆن دۆلارە.













گەلەری