سەردێڕ:

٤٤٣ کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیانلەدەستدا

PM:11:53:17/04/2022

9356 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی باڵای پارێزگای کوازولوی ئەفەریقای باشور رایگەیاند، بەهۆی لافاو لە ناوچەی ناتال زیاتر لە ٤٤٠ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و و بەلایەنی کەمەوە بە بڕی ٦٨٤ ملیۆن دۆلار زیانیبە ژێرخانی ناوچەکە گەشتووە.


رڤی پیلای، بەرپرسی کۆنتڕۆلکردنی ئابووری و گەشت وگوزاری و کاروباری ژینگەیی کوازولو لە ئەفەریقای باشوور لە لێدوانێکیدا بۆ میدایاکانی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەدا، هەزاران کەس بە هۆی لفاوەوە لە ناوچەی ناتال ئاوارەبوون، و خزمەتگوزاریەکانی کارەبا و ئاو لە بەشێکی زۆری ناوچەکە دابڕاوە، و هەروەها ئۆپەراسیۆنەکانیان لە یەکێک لە قەرەباڵغترین بەندەرەکانی ئەفریقیا بە ناو دووربان پەکی کەوتووە.

ئاشکراشیکردم ٤٤٣ هاوڵاتی گیانیان لەسەدتداوە و ٦٣ هاوڵاتیش بێسەروشوێنن و بە بڕی ٦٨٤ ملیۆن دۆلار زیان بەر ژێرخانی ئابوری شارەکە کەوتووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو سەرجەم لایەنانی پەیوەندیدار و بەرپرسانی حکومەت لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە و قەرەبوکردنەوەی هاوڵاتیان.













گەلەری