سەردێڕ:

هۆکارەکانی تووشبوون بە سەرئێشە لە رەمەزاندا چین؟

PM:09:18:17/04/2022

7684 جار خوێندراوەتەوە

کەسانێکی زۆر لەمانگی رەمەزاندا و لەکاتی بەڕۆژووبووندا تووشی سەرئێشەی توند دەبن، ئەمەش وایان لێدەکات بەدرێژایی رۆژەکە هەست بە ئازار و نیگەرانی بکەن و رۆژووەکەیان قورستر بێت.


هۆکاری تووشبوون بە سەرئێشەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند حاڵەتێکی دیاریکراو وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی "الوطن"دا باسکراوە، بەم جۆرە:

١. ئالوودەبوون بە کافایین.

٢. هەوکردنی گیرفانە هەواییەکان.

٣. ماندوێتی کۆئەندامی هەرس.

٤. بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.

٥. کەمخەوی.

٦. دابەزینی ئاستی شەکری خوێن.

٧. دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان.

٨. تووشبوون بە دڵەڕاوکێ.

٩. تینوێتی.

١٠. کەمخوێنی.













گەلەری