سەردێڕ:

فەرمی؛ ئاگادارییەک لەبارەی گەشتی حەج و عەمرەوە بڵاوکرایەوە

PM:08:00:17/04/2022

4452 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکەنەوە کە خوازیاری ئەوەن لە بواری حەج و عەمرەدا کاربکەن و مەرجەکانیان تێدایە دەتوانن لەمڕۆوە داواکاری پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرەی پارێزگاکەی خۆی بکات بە مەبەستی وەرگرتنی مەرج و ڕێنمایی و ئەرکەکان و ئەنجامدانی رێکارە پێویستەکان بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی کۆمپانیای حەج و عەمرە.


لە راگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان مەرج و ڕینماییەکانی تایبەت بە پیدانی مۆڵەتی کۆمپانیانی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، هەرکەسێک ئەمساڵ کۆمپانیای حەج دابمەزرێنێت ساڵی داهاتوو بەشداردەبێت لە تیروپشکی کۆمپانیاکان بۆ گواستنەوەی حاجیان.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە گرنگترین ئەو گۆرانکارییانەی لە مەرجەکاندا کراوە لەمڕۆوە هەر هاوڵاتییەک خوازیاری ئەوە بێت لە بواری عەمڕەدا کاربکات دەتوانێت داواکاری پێشکەش بە بەرێوەبەرایەتی حەج و عەمڕەی پارێزگاکەی خۆی بکات ئەگەرچی پێشتر حەجیشی نەکردبێت.

باسی لەوەشکردووە، شایانی باسە ئەو مەرج و ئەرک و رێنمایییانە ئەو کۆمپانیانەیش دەگرێتەوە کە لە ساڵانی رابردوودا دامەزراون و چەندین ساڵە لە بواری حەج و عەمڕەدا کاردەکەن بە مەبەستی پابەندبوونیان بە مەرج و ئەرکەکان تاوەکو بە شێوەیەکی باشتر خزمەتی حاجیان و عەمرەکاران بکەن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عەمرە، ئاسانکارییەکی زۆری کردووە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت بە تەنها کۆمپانیای عەمرە دابمەزرێنن.













گەلەری