سەردێڕ:

پشووە فەرمییەکانی مانگی ئایار چەند رۆژ دەبێت؟

PM:05:01:17/04/2022

57600 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی خشتەی پشووە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان، لە مانگی ئایاردا یەک هەفتە بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبێە پشوو.


بە گوێرەی ئەو خشتەیەی حکومەتی هەرێم بۆ پشووە فەرمییەکانی ئەمساڵ بڵاویکردووەتەوە، رۆژی یەکی ئایار بە هۆی رۆژی جیهانی کرێکاران و سێ رۆژی دیکەش بەهۆی جەژنی رەمەزانەوە پشوو دەبێت.

بەپێی پێشبینییە فەلەکییەکانیش چاوەڕی دەکرێت ٢ی مانگی ئایار جەژنی رەمەزان بێت و بەوپێیەش سێ رۆژ پشوو دەبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەم هەفتەیەدا و رۆژی چوارشەممە ٢٠ی ئەم مانگە بەهۆی جەژنی چواشەممەی سوری ئێزیدییەکان پشووی فەرمییە لە هەرێم.













گەلەری