سەردێڕ:

ئەو ماددە خۆراکییانە ئاشکرا کران کە ئەم مانگە دەدرێت بە هاوڵاتییان

PM:12:35:17/04/2022

32764 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تەنها ئەو ماددانەن کە لەبەشە خۆراکدا دیاریکراون و دەدرێتە هاوڵاتیان و هیچ مادەیەک زیاد نەکراوە.


شەوکەت محەمەد بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی، بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئەو بەشەخۆراکەی دەدرێتە هاوڵاتییان بریتییە لە (شەکر، رۆنی شل، ئارد، برنج، دۆشاو، لەتکەنۆک، فاسۆلیا).

سەبارەت بەزیادکردنی پێنج بەشە مادەی تر بۆ بەشەخۆراک وتی، ئەوە پێشنیار بووە و نەبووە بە بڕیار تا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشنیاریێک هەبوو بۆ زیادکردنی سیری عەجەم و چا و شیری گەورە و شیری منداڵ و ماددە پاککەرەوەکان.

بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی باسی لەوەشکرد، لەو دوو مانگەی بەشە خۆراک کە بڕیار بوو لە رەمەزاندا دابەشبکرێ لەسەدا چلی یەکەم بەشە ماددەکان هاتووە و دابەشکراوە و ئەوانی دیکەش رۆژانە دێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند، ئامادەکارییەکان دەستیپێکردووە بۆ دابەشکردنی دوو بەشەخۆرک لە مانگی رەمەزاندا و ئاماژەی بەوەشکردووە جگە لەو پێکهاتانەی مانگەکانی دیکە دابەشکراون ئەم مانگەدا نیسکیش بۆ بەشەخۆراکی مانگانە زیادکراوە.

 


کارزان تاریق – سلێمانی













گەلەری