سەردێڕ:

خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە

AM:11:09:17/04/2022

93524 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی ئەمڕۆ و سبەی کەشوهەوای شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبیینییەکان سبەینێ تۆز لەهەوادا دەبێت.


بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئاسمانی هەولێر ساماڵ دەبێت و سبەی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت و ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک لە هەوادا دەبێت و نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو دەبێتە ١٣ پلە و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو دەبێتە ٢٧ پلەی سیلیزی.

سلێمانی، ئەمڕۆ ئاسمانی سلێمانی ساماڵ دەبێت و سبەی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت و ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک لە هەوادا دەبێت و نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو دەبێتە ١٥ پلە و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو دەبێتە ٢٧ پلەی سیلیزی.

دهۆک، ئەمڕۆ ئاسمانی دهۆک ساماڵ دەبێت و سبەی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت و ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک لە هەوادا دەبێت و نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو دەبێتە ١٣ پلە و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو دەبێتە ٢٦ پلەی سیلیزی.

کەرکوک، ئەمڕۆ ئاسمانی کەرکوک ساماڵ دەبێت و سبەی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت و ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک لە هەوادا دەبێت و نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو دەبێتە ١٥ پلە و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو دەبێتە ٣٠ پلەی سیلیزی.

هەڵەبجە، ئەمڕۆ ئاسمانی هەڵەبجە ساماڵ دەبێت و سبەی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت و ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک لە هەوادا دەبێت و نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو دەبێتە ١١ پلە و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو دەبێتە ٢٧ پلەی سیلیزی.

هاوکات، دەستەی کەشناسی عێراقیش پێشبینییەکانی کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە و تۆز لە هەوادا بوونی دەبێت.













گەلەری