سەردێڕ:

ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت

AM:10:03:17/04/2022

52268 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ موچەی مانگی ئاداری وەزارەتی پەروەردەی دەرەوەی شارەکان دابەش دەکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، رێکەوتی ١٧ی ٤ی ٢٠٢٢ موچەی مانگی ئاداری پەروەردەکانی دەرەوەی شارەکان دابەشدەکرێت.

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٧ی ٣ی ٢٠٢٢ فارس عیسا نوێنەری هەرێم لە بەغدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا گەیشتە هەرێم.

هاوکات، لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زۆربوونی داهاتی ناوخۆیی لە ئێستادا بەشی موچەی تەواوی زیاتر لە مانگێک لەبەردەستی حکومەتی هەرێمدایە، بەڵام دابەشکردنی موچە بەردەوام کێشەی تێدەکەوێت و دابەشکردنی بێ هیچ هۆکار و پاساوێک دوا دەکەوێت.

لەماوەی رابردوودا، لەکاتی دابەشکردنی موچەی شوباتی ٢٠٢٢، پێنج خانەنشین لەسەرەی وەرگرتنی موچەکانیان گیانیانلەدەستدا.

سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دارایی لیست و وادەی دابەشکردنی موچەی سەرجەم فەرمانبەران رادەگەیەنێت، بەڵام بە بیانوی نەبوونی پارە لە بەشێک لە بانکەکاندا موچەخۆران نەک هەر دابەشکردنی موچەکانیان دوادەکەوێت، بەڵکو ناچاردەبن لە ئەگەری بوونی پارە لە درەنگانی شەوەوە لەبەردەم بانکەکاندا سەرە بۆ وەرگرتنی موچەکانیان بگرن.













گەلەری