سەردێڕ:

لەکاتی پارشێودا دوو دز دەستگیرکران

AM:09:29:17/04/2022

15876 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو کەس لەکاتی دزینی مەڕ و ماڵاتدا لە ناحیەی حاجیاوا دەستگیر بکەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین راگەیانرواێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "لەدوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچونی ووردی هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی ماکۆك لە ناحیەی حاجیاوا کاتژمێر ٤ی بەیانی توانرا دووکەس لەکاتی دزی کردندا لە ناو هوڵی مەڕ و ماڵات لە ناحیەی حاجیاوا دەستگیربکرێن".

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی پۆلیس، کەسەکان بە ناوەکانی (ش، ع، س) لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٨ و هەروەها ( ف، س، ت) لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٠ کە خەریکی دزینی ئالیك و گەنم و عەلەفی خاوەن ئاژەڵیك بوون هەروەها دستگیرا بەسەر ئوتۆمبێلی بەکارهاتوو لە تاوانەکەدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا لەبەردەم دادوەر و پۆلیسدا تومەتبارانی ناوبراو دانیان نا بەو تاوانەدا و هەروەها چەندین تاوانی تر کە لەکاتی جیا جیادا لە رابردوو لە هەمان شوێنی ئاماژەپێکراو ئەنجامیانداوە.

راگەیەنراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، دادوەر بڕیاریدا بە راگرتنی تۆمەتباران بەپێی ماددەی ٤٤٣ و لیکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.













گەلەری