سەردێڕ:

سعودیە بڕیارێکی نوێی لەبارەی عومرەکارانی ژنەوە دەرکرد

PM:08:50:16/04/2022

68516 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودییە رایگەیاند، لەمەودوا ژنان دەتوانن بەبێ ئەوەی کەسێکی نزیکیان لەگەڵدا بێت عومرە ئەنجام بدەن.


ھیشام بن سەعید وتەبێژی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی سەبەقی سعودی رایگەیاند، لەمەودوا ژنان بێ ئەوەی کەسێکی نزیکی خۆیان لەگەڵدابێت (مەحرەم)، دەتوانن ڤیزە وەربگرن و عومرە ئەنجام بدەن.

ھیشام بن سەعید باسی لەوەشکردووە، ئەوە لە کاتێکدایە، کە پێشتر بۆ ئەوەی ژنێکی خوار تەمەن ٤٥ ساڵ بتوانێت عومرە ئەنجام بدات، پێویست بوو کەسێکی نزیکی خۆی کە دەکرا (هاوسەر، باوک، خەزوور، کوڕ، برا، مام و خاڵ)ی ھاوەڵی بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو مەرجە ھەڵگیراوە و ژنان بێ ئەوەی کەسێکی نزیکی خۆیان لەگەڵدابێت، دەتوانن ڤیزە وەربگرن و عومرە ئەنجام بدەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان بەشێک لە کۆمپانیاکانی رێکخستنی کارەکانی عومرەکاران ئەو کارەیان بە رێگەیەک رێکخستبوو کە ناوی کەسێکیان وەک مەحرەمی کەسەکە لەسەر لاپەڕی ڤیزاکەی دەنوسی کە هاوەڵی گەشتەکەی دەکرد.













گەلەری