سەردێڕ:

نرخی دۆلار دابەزی

PM:12:43:13/04/2022

5060 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش نرخەکەی ١٠٠ دینار دابەزیوە.


هەروەها، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٥٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، ھەزار و ٤٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار و بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦١ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٩٢ھەزار و ٥٠٠ دینارە.

ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.













گەلەری