سەردێڕ:

سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ ئێران دواخرا

PM:08:23:26/03/2022

7112 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سەردانی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دواخراوە و دەشڵێت، "بەهۆی دوا پێشهاتەکان و پابەندبوونی پەرلەمانی و دەستوری هەردوو لایەن بووە."


لە راگەیەندراوەکەی نوسینگەی سەرۆکی پەرلەماندا ئاماژە بەوەشکراوە، سەردانەکەی محەمەد حەلبوسی لەسەر داوای محەمەد باقر سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بووە.

باس لەوەشکراوە، هۆکاری نەچوونی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەهۆی دوا پێشهاتەکان و پابەندبوونی پەرلەمانی و دەستوری هەر دوولا و باری تەندروستی سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێرانەوە بووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیار بوو ئەمڕۆ شەممە دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی تەواونەکردنی ژمارەی یاسایی ئامادەبووانی پەرلەمان دانیشتنەکە دواخرا بۆ رۆژی چوارشەممە.

دواتریش حەلبوسی رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی دانیشتنەکانی پەرلەمان تا ئەو کاتەی دەگەنە رێژەی یاسایی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق کە پێویستی بە رێژەی دوو لەسەر سێی دەنگەکان هەیە.












گەلەری